٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٧:٢٨
کوژرانی 6 ئەندامی یەپەگە لە کوردستانی سووریا

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی 6 ئەندامی یەپەگە لە کوردستانی سووریا هەواڵی دا.

 وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە کوژرانی 6 ئەندامی یەپەگە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنیی چڵی زەیتوون و قەڵغانی فرات هەواڵی دا.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا ڕایگەیاند کە ئەندامانی یەپەگە خەریکی ئامادەیی بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی نوێ لە ناوچەکە بوون.

وەزارەتی بەرگری نەتەوەیی تورکیا وەکوو هەمیشە یەپەگەی لقێکی پەکەکە وەسف کردووە.

342/